ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ هەفتە
دادگای تاوانەکانی عێراق، سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر تاوانبارێکدا سەپاند، بەتاوانی دەرکردنی ناسنامە بۆ کەسوکاری چەکدارانی داعـ.ـش.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد: سزادراوەکە لەبەرامبەر بڕێک پارەدا، ناسنامەی باری شارستانیی بۆ کەسوکاری چەکدارانی داعـ.ـش دەرکردووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، کەسی تاوانبار فەرمانبەری باری شارستانیی کەرکوک بووەو سوودی لەکارەکەی وەک فەرمانبەر وەرگرتووەو بەهۆیەوە چەندین ناسنامەی باری شارستانیی بۆ کەسوکاری چەکدارانی داعـ.ـش دەرکردووە.