دادگای فیدرالی
plus4
پێش هەفتەیەک

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی سەیری سکاڵای ئەو لایانانە بکات کە دژی دانیشتنەکەی ئۆتێل رەشیدی بەغدا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەن و پارێزگاری کەرکوک تۆمارکراوە.

ئەو لایانانەی سکاڵایان تۆمارکردووە پێیان وایە دانیشتنەکە یاسایی نییەو داوایان لەدادگای فیدراڵی تۆمارکردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنەکەو لێکەوتەکانی.

دانیشتنەکە رۆژی 10ی ئابی ئەمساڵ لەئۆتێل رەشید رێکخرا و فراکسیۆنی یەکێتی و بەشێک لەعەرەبەکان و ئەندامی کۆتای مەسیحییەکانیش بەشداربون کە بەئامادەبونی 9 ئەندام رێژەی یاسایی تەواوکراو تێیدا محەمەد حافز وەک سەرۆکی ئەنجومەن و رێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردران.

دواتر تورکمانیش بەشداریان لەئیدارە کردو تائێستا پۆستی جێگری یەکەم و یاریدەدەری پارێزگاریان وەرگرتووە، بەڵام سەرۆکی جبهەی تورکمانی دەڵێت: ئەوانە نوێنەرایەتی ئێمە ناکەن.