دادگای کەرکوک
plus4
پێش 5 مانگ

ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی رەسافە، بێ تاوانی سێ تۆمەتباری راگەیاند کە پێشتر دەزگا ئەمنییەکانی پارتی وەک ئەنجامدەرانی سوتاندنی قەیسەری قیردار لەکەرکوک وقەیسەری هەولێر تۆمەتباریانی کرد.

دادگا بڕیاریداوە بەهەڵوەشاندنەوەی تاوانەکان لەدژی ( هونەر فەخرەدین و محەمەد نەجات و سیروان حسێن ) و بێ تاوانیانی سەلماندووەو ئازادیکردوون ئەگەر رێگری یاسایی نەبێت.

بڕیارشیداوە هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کە دەستی بەسەرداگیراوە لەگەڵ مۆبایلەکانیاندا رادەستی خاوەنەکانیان بکرێنەوە.

بەڵام دەستبەسەر دەمانچەیەکیسندا گیراوەو بڕیاریشدراوە دەمانچەکەی دیکەیان رادەستی لایەنی پەیوەندیدار بکرێتەوە.