plus4
پێش هەفتەیەک
شێرزاد سەمەد لێپرسراوی بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی رایگەیاند، هیچ خۆدزینەوەیەك لەجێبەجێكردنی رێكەوتنی ئوتێل رەشید بوونی نییەو پۆستەكان بەشێوەیەكی دادپەروەرانە دابەشكراوە.
وتیشی، پێكهاتەی عەرەبی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەن و جێگری پارێزگارو فەرماندەی پۆلیسی كەركوكیان بەركەوتووە، پێكهاتەی توركمانیش پۆستی جێگری پارێزگارو هەروەها پۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگایان بۆ دابینكراوە، لەگەڵ چەند بەڕێوەبەرێكی دیكە.
لێپرسراوی بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی بغداد الیوم رونیشیكردەوە، پابەندبوونی تەواو بە جێبەجێكردنی رێكەوتنەكەی ئوتێل رەشید هەیە كە لەڕێیەوە ئیدارەی نوێی كەركوك پێكهێندرا، رەنكە دواكەوتنێك لە بەشێكی بچوكی هەبێـت، بەڵام ئەمە بەواتانی خۆدزینەوە یان پشتكردنە رێكەوتنەكە نییە وەكو ئەوەی كەسانێك باسی لێوەدەكەن.