plus4
پێش هەفتەیەک
ئەمڕۆ سێشەممە سەعات 7ی بەیانی بەکاتی واشنتون کەدەکاتە سەعات 3ی دوای نیوەڕۆ بەکاتی عێراق، پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەستپێدەکات.
کێبڕکێکە لەنێوان دۆناڵد ترامپی کۆمارییەکان و کامالا هاریسی دیموکراتییەکاندایە.
پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ ئەم خولە زۆر جیاوازە ، چونكە لەكاتێكدا بەڕێوەدەچێت جیهان پڕاوپڕە لە چەنگ و قەیران ، بەتایبەتی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لەلایەك جەنگی بێ كۆتای روسیاو ئۆكرانیاو لەلایەكیش جەنگی وێرانكەری ئیسرائیل لەغززە ، لەگەڵ جەنگی ساردو ناڕاستەوخۆی ئابوری لەنێوان ئەمریكاو چین.
بەپێی ئامارو راپرسییەکان، پێشبینی بردنەوەی ترامپ یاخود هاریس زۆر قورس و ناڕوونە، بەشێوەیەك دەنگی هەردوو كاندید لە راپرسییەكاندا زۆر نزیكن لەیەكەوە و رەنگە دەنگی چەند هەزار كەسێك جیایابنكاتەوە لەیەك.