
plus4
پێش 5 مانگ
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک بەهۆی کۆبونەوەی ئاو لەگەڕەک و کۆڵانەکان رایگەیاند هەر بەرپرسێک کەمتەرخەمبێت لەراپەڕاندنی کارەکانی دوردەخرێتەوە، هاوکات مۆڵەتی لەبەڕێوەبەرانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان قەدەغەکرد.
هەڵوێستەکەی پارێزگاری کەرکوک دوای شەپۆلی بارانبارینی دوو رۆژی رابردوو هات کە باهۆیەوە ئاو لەچەند گەڕەک و کۆڵانێک کۆبوەوە