كركوك- ماموستا
plus4
پێش 5 مانگ

کامەران عەلی بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لەکەرکوک ئاگاداری سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و بەڕێووبەرو مامۆستاو فەرمانبەران دەکاتەوە، فۆڕمی "هەژماری من" پڕبکەنەوە تاوەکو لەبانکەکانی (تی.بی.ئای) موچەکانیان وەربگرن.

کامەرانی عەلی، لەئاگادارکردنەوەکەیدا دەڵێت: دەبێت بەڕێوەبەری قوتابخانە میلاکی قوتابخانەکەی ئاگادار بکاتەوەو کۆتا ڕۆژ بۆ وەرگرتنی فۆرمی هەژماری من ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 2024.11.12 وە بەڕێوەبەری قوتابخانە بەرپرسە لە هەر دواکەوتنێک.

بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی هۆشداری بەو کەسانەش دەدات فۆرمی هەژماری من پڕ ناکەنەوە کە خۆدی مووچە خۆرەکە بەرپرسیار دەبێت لە ئەگەری هەر گۆڕانکارییەک لە مووچە وەرگرتن وە بانکی (TBI) تەرخان کراوە بۆ مووچە خۆرانی خوێندنی کوردی لەبەر ئەوەی چی تر مووچەخۆرانمان تووشی رووداوی هاتووچۆ نەبن لە ڕێگای چەمچەماڵ.

دەشڵێت: لە ئایندەدا ئێمە وەک خوێندنی کوردی بەرپرس نین لە هەر گۆڕانکاریەک بۆ ئەو مووچە خۆرانەی کە فۆرمیان پڕ نەکردووەتەوە، دڵنیاشتان دەکەینەوە کە مووچە خۆرانی خوێندنی کوردی لە بانکەکانی (TBI) مووچە وەردەگرن.