ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ هەفتە
شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ نوێنەری جوتیارانی كوردو توركمان لەماڵی پەرلەمانتار غەریب عەسكەر لەناحیەی تازەخورماتوو رایگەیاند: جوتیارانی كوردو توركمان دڵنیا دەكەینەوە پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی مجلس قیادە سەورە تایبەت بە زەوییە كشتوكاڵییەكان، تێدەپەڕێنرێت و گرژییەكەی چەند رۆژی رابردوو و هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی كاریگەری نابێت.
وتیشی، رۆژێك دوای گرژییەكەی ناو پەرلەمان كە بۆ رێگری لەتێپەڕاندنی پڕۆژە یاساكە دروستكرا، لەسەر داوای من كۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبونەوەو بۆم رونكردنەوە كە لە2003وە جوتیارانی كوردو توركمان و عەرەب چونەتەوە سەر زەوییەكانی خۆیان و ئەوەی باسدەكرێت كە كێشە رودەدات، راست نییە و بەپێچەوانەوە ئەگەر رێگری لێ بكرێت ئاسایشی كەركوك دەكەوێتە مەترسییەوە.
جێگری سەرۆكی پەرلەمان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە ئێستا چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساكە دەكەن و هەوڵیشەدەین هەموو ئەو لایانانەی تریش رازی بكەین.