المحافظ
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش هەفتەیەک

رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دانانی سۆنار لەبازگەی چیمەن بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە و بەهۆی هاتنە ژورەوەی شتی خراپ بوە بۆ نێو كەركوك كە بەرپرسیارێتی ئێمەیە لەو رێگایەوە رێگری لێ بكەین.

 

وتیشی، كێشەكەی ئەو رۆژەی رویدا بەهۆی بچڕانی كارەباوە بوو لەسەر ئامێرەكە كە چیتر ئەو كێشەیە رونەداتەوەو موەلیدەمان بۆی رەوانەكردووە.

 

پارێزگاری كەركوك راشیگەیاند: بازگەكە بەشێوەیەكی خراپ دروستكراوە بەڵام بەهۆی ئەوەی لەچەند رۆژێكی تردا پرۆژەی چاككردن و فراوانكردنی رێگەی كەركوك- سلێمانی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و شوێنی بازگەكەش دەگوازرێتەوە.