ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش هەفتەیەک
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا بە تەوتین کردنی مووچەی مووچەخۆرانی کەرتی تایبەتیش.
بەپێی بڕیارەکەی سوودانی، هەنگاوەکان بۆ کارکردن بە تەوتین کردنی مووچەی مووچەخۆرانی کەرتی تایبەت هاوشێوەی کەرتی حکومی دەستیپێکردووە.
سوودانی هەریەک لەوەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و بانکی ناوەندیی عێراقی ڕاسپارد، تا بە بەشداریی ژمارەیەک دامەزراوەی کەرتی تایبەت، ئامادەکاری بۆ تەوتین کردنی مووچەی مووچەخۆرانی کەرتی تایبەت لە عێراق بکەن.
بەپێی ڕاسپاردەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزارەتەکان و سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت دەستبەرداری پارەدانی نەختینە دەبن و سەرجەمیان وابەستەی پارەدانی ئەلیکترۆنی یاخوود تەوتین کردنی مووچەکانیان دەکرێت، ئەویش لەڕێگەی پلانێکی یەکگرتووەوە بەر لەکۆتایی ئەمساڵ دەبێت.
ئەم هەنگاوە سەرجەم مووچەخۆرانی کەرتی تایبەتیش لە عێراق دەگرێتەوەو مووچەکانیان تەوتین دەکرێن.