ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ هەفتە
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی لەکارلابراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەم سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پاسەوانە تایبەتەکانی بەكارهێناوە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر پەرلەمانتارانی دیکە.
حەلبوسی کە هاوکات سەرۆکی حزبی تەقەدومە لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا وتیشی، شاخەوان عەبدوڵا پێگەی خۆی بەکارهێناوە بۆ سەپاندنی دەسەڵات و ئیرادەی خۆی و پاسەوانەکانی دەستدرێژیان کردوەتە سەر پەرلەمانتاران، بۆیە داوای دورخستنەوەیان کردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ، ئێرە بەغدادە جیاوازە، هەوڵێر نییە تا بەئارەزووی خۆیان رێگری لەپەرلەمانتاران بکەن وەکو چۆن لەهەولێر کاتی خۆی رێگریانکرد لە سەرۆکی پەرلەمان پچێتە پەرلەمان .