ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ هەفتە
ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/10/30 ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە ئامادەبوونی پەنجا کۆ یەکی ئەندامان شەشەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداو تێیدا بەزۆرینەی دەنگی ئەندامان ئەم بڕیارانەی خوارەوە درا:
یەک/ دەنگدان لەسەر بەڕێوبەری یەکەکارگێڕیەکان (ناحیەکان). (بەهۆکاری تەواونەبوونی سیڤی بەربژێرەکان و یەکلایی نەبوونەوەی کاندیدەکانی بەشێک لەناحیەکان دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو).
دوو/ دانان و ناساندنی گوندی (خیرالبریە).
سێ/ دەنگدان لەسەر گۆڕینی ناوی گوندی بای حەسەنی سەروو بۆ (دهێمات).
چوار/ میوانداریکردنی کۆمپانیای جێبەجێکاری دیزاینی بنەڕەتی شاری کەرکوک. (بەهۆکاری تەواونەبوونی ڕێژەی تیمەکەو زیاتر دیراسەکردنی دواخرا بۆ هەفەتی داهاتوو)
پێنج/ میوانداریکردنی بەڕێوبەری دابەشکردنی کارەبای کەرکوک بۆ ڕوونکردنەوەی میکانیزمی خزمەتگوزاری و کۆکردنەوە. (بەهۆکاری تەواونەبوونی ڕێژەی تیمەکەو زیاتر دیراسەکردنی کەیسەکە دواخرا بۆ هەفەتی داهاتوو)