بافل جلال طالبانى
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ هەفتە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان:

 

- بە یەك دۆندرمە هەموو پیلانەكانی پارتیمان بۆ بانگەشە تێكشكاند

 

- ئێمە لەپێگەی قوەتین و لەحەقی خەڵك تەنازول ناكەین

 

- ئێمە تێكدەرنین، بەڵام ئەگەر بمانەوێت كەس بەقەد ئێمە شكاندن نازانێت، شكاندنی مایكرۆفۆنەكانیشم لەبانگەشە باشترین بەڵگەیە.

 

- حەزەكەم سبەی حكومەت دابمەزرێنین، بەڵام ئێمە بەڵێنمان بەخەڵك داوە و هەرگیز چاوەڕێ نەكەن لەقسەكانمان پەشیمان بینەوە.

 

- ئێمە گلەییمان لەو حزبە هەیە لەهەموو ئەوانەی لەدادگاو هێزی پێشمەرگە و حكومەت رودەدات، ئەگەر هات و پێی وتین ئێمە هەڵەبوین وەرن با راستی بكەینەوە بەڵام وەك یەكێتی هەرگیز تەنازول ناكەین.

 

- خەڵك متمانەی بەهیچ دامەزراوەیەكی ئەم حكومەتە نییە، چیتر كڵاو ناچێتە سەر میلەتی ئێمە، لەهەمووشی گرنگتر خەڵك ترسی نەما.

 

- هیچ كابینەیەكی حكومەتی هەرێم وەك ئەم كابینەیەی ئێستا خراپ نەبووە.

 

- قەت شەریكێكی باشی وەك یەكێتیتان دەستناكەوێت، هیچ دوژمنێكی وا خراپیشتان وەك یەكێتی دەستناكەوێت.

 

- كەس نازانێت مانگانە چەند نەوت دەفرۆشرێت و داهاتەكەی چەندە، نازانین كەی دواجار بودجە چوەتە پەرلەمان، لەچی دەترسین؟ كە دەپرسین كوا داهات؟ پێمان دەوتریت بێ دەنگ بن با یەك دەنگی و یەك ریزی میلەت تێكنەچێت!! بێ دەنگیمان قەوارەكە تێكدەدات.

 

- گەیشتووین بەو قەناعەتەی تا تەنازول بكەین زیاتر پان دەكرێینەوە، بەگۆڕانیشەوە، ئێستا یەكێتی خاوەن ستراتیژەو هەموو شتێك بە بەرنامە دەكات، توانیمان بە یەك دۆندرمە هەموو پیلانەكانی پارتی لەبانگەشەدا تێكبشكێنین.

 

- لەهەموو هێزەكانی هەرێمی كوردستان چالاكتر دژەتیرۆرە لەجێی ئەوەی مەدالیای پێبدرێت كەچی دێن بودجەكەی بە نیوە دەكەن.

 

- یەكگرتنی هێزی پێشمەرگە بیرۆكەی مام جەلال بوو، بەڵام ئێستا وای نابینم چونكە پارتی دەیەوێت بیانخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی.. مەرسوم بە ئەفسەرەكانی یەكێتی نادرێت.

 

- لەدهۆك و بادینان منداڵی خێزانی یەكێتی لەقوتابخانە وەرناگیرێت، تەخەروج ناكات تا نەبێت بە پارتی، كابرایەك چایەكی بۆ شاڵاو كۆسرەت رەسول داناوە بۆ بەیانییەكەی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە.

 

- دەتوانم لەسلێمانی هەمان ئەو كارەی ئەوان بكەم، بەبلدۆزەر هەرچی ماڵ و دووكان و بارەگایان هەیە بیڕوخێنم بەڵام نایكەم چونكە خەڵك تاوانی نییە.

 

- سوێند بەخودا لەمەودوا لەكەسی قبوڵ ناكەم كادری یەكێتی بچەوسێنێتەوە، وەك ئەوانیش نایكەم بەڵام سنوریان بۆ دادەنێم.

 

- دەمانەوێت هەڵەكان راست بكەینەوە نەك تێكی بدەین و یا پارتی بڕوخێنم.. باپیرەم دروستیكردووە بۆ بیڕوخێنم..!!!

 

- خەڵك متمانەی بە دادگاكانی هەرێم نەماوە بۆیە دەچینە بەغدا.

 

- پەیامی یەكێتی زۆر رونە.. دەمانەوێت لەگەڵ هەموو كەس رێكبكەوین، لەبانگەشەدا قسەم زۆركردو مایكرۆفۆنم زۆر شكاند، ئامادەی رێككەوتنین لەگەڵ هەموو كەس، بەڵام چاوەڕێی كەسیش ناكەین.

 

- سیاسەت ماتماتیكە (بیركاری)ـیە، هەموو رێككەوتن و گۆڕانكارییەك واردە.

 

- یەكێتی پڕۆژەو بەرنامەی خۆی هەیە، كێ توانی زیاترین كەس لەخۆی كۆبكاتەوەو بەچی جۆرێك، یا كەسێك بەپارەو هەڕەشە خەڵك كۆبكاتەوە كە ئەنجامەكەی باش نابێت.