كركوك
plus4
پێش ٢ هەفتە

بەسەرپەرشتیی عەمید فەتاح مەحمود خەفاجی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک، عەقید فەرهاد مەحمود؛ بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی ڕەحیماوا راستەوخۆ فەرماندەیی هێزەکانی کرد بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ڕووداوی تەقەکردنەکەی ئەمشەوی نزیک هەفتەبازاڕی کەرکوک کە بەهۆیەوە کەسێک بریندار بوو.

ڕووداوەکە لەنزیک مزگەوتی شوان بەرامبەر هەفتە بازاڕ، ڕوویدا، کاتێک شەڕ لەنێوان ژمارەیەک هاووڵاتی ڕوودەدات و بەهۆیەوە کەسێک بەفیشەک بریندار دەبێت.

دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی کەم بەسەر تاوانەکەدا، بەفەرماندەیی عەقید فەرهاد مەحمود، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕەحیماوا، چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد، هەرچوار تۆمەتبارەکە دانیان بەتاوانەکەیدا ناوە کە شەڕەکەیان لەسەر بڕێک پارە بووە.