plus4
پێش ٢ ساڵ
ئەمڕۆ دایکی شەهید رائید عەبدولقادر کە نازناوی شەهیدی ریفراندۆمی پێدرا لەنەخۆشخانەیەکی هەولێر نەشتەرگەری فەقەراتی بۆ ئەنجامدرا.. کەسوکارەکەشی بۆ plus4 دەلێن " پارەمان بۆ کۆکردەوەو قەرزمان کرد بۆ نەشتەرگەریەکەی. "
دەشڵێن " حکومەتی هەرێم و پارتی دیموکراتی کوردستان دەبوو بەپەرۆشەوە پارەی نەشتەرگەریەکەیان بدایەو خۆشیان چاودێری نەشتەرگەریەکەیان بکردایە نەک پشتی تێبکەن. "
ئەو دایکی دوو شەهیدە، یەکێکیان بەناوی ( قاسم ) لەشەڕی داعش شەهیدکرا، کوڕەکەی دیکەشی بەناوی (رائید) لەساتەوەختی بانگەشەی ریفراندۆمدا لەکاتی هەڵدانی ئاڵای کوردستان لەلایەن پاسەوانانی بارەگایەکی بەرەی تورکمانی تەقەی لێکراو شەهیدکرا.. پارتی نازناوی " شەهیدی ریفراندۆمی لێنا ."