ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 هەفتە
ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک، یەکێک لەکۆڵەکە سەرەکییەکانی د11عـ.ـش لەکەرکوک لەناودەبات و گورزێکی بەهێز لەچەکدارەکانی دەدات.
ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک، هەڵمەتێکی بەمەبەستی لەناوبردنی یەکێک لەحەشارگە بەهێزەکانی د11عـ.ـش لە وادی زغیتون ئەنجامدا.
لیوا ڕوکن ساڵح حرز، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک، ئاشکرایکرد: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک، بەهاوکاریی هێزەکانی سوپای عێراق هێرشیانکردووەتە سەر پاشماوەکانی د11عـ.ـش لە وادی زغیتون و مۆڵگە سەرەکییەکانیان لەناوبردوون.
ئۆپەراسیۆنەکان بۆ پاککردنەوەی وادی زاغیتون لە تیـ.ـرۆریسـ.ـتان کە دەکەوێتە نێوان پارێزگاکانی کەرکوک و سەڵاحەدین بەردەوام دەبێت و بەیەکێک لەمۆڵگە سەرەکی و تۆکمەکانی پاشماوەکانی د11عـ.ـش دادەنرێت، ڕاگەیاند.
وەک کارئاسانییەک، ئۆپەراسیۆنەکە بەهاوکاریی هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەکانی ئاوی کەرکوک و چاککردنەوەی پرۆژەکانی ئاودێری و ئاوەڕۆی کەرکوک ئەنجامدرا، بەگلدانەوەو بەرگرتن لەو ڕێڕەوە ئاوییەی بە وادی زغیتوندا تێدەپەڕێت.
ئەویش بەمەبەستی کردنەوەی ڕێگەکانی ناوچەکەو کارئاسانی بۆ هێزە ئەمنییەکان بۆ لێدان لەچەکدارانی د11عـ.ـش، تا بەڕێگەیەکی ئاسان بگەنە حەشارگەکانیان و ڕێگریکردن لێیان بەوەی نەتوانن ناوچەکە بقۆزنەوە وەک حەشارگە بەکاری نەهێنن.