ئؤبراسيؤنى ئاسايش
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 هەفتە

ئێوارەی ئەمڕۆ هێزی ئۆپراسیۆنی کەرکوک سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، سێ چەکداری گروپەکەی د١١عشیان لەناوچەیەکی پشت شاخەکانی قەزای دووکان کوشت دوای ئەوەی لەبۆردوومانی ئێف16ـــەکەی عێراق رزگاریان ببوو.

 

شەوی 19ی ئەم مانگە، لەنزیک گوندی توڕکەی ناوچەی شوان، لەسەر زانیاری ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش لەلایەن فرۆکەیەکی ئێف16ی عێراقەوە مەفرەزەیەکی د١١عش بۆردوومانکرا و دواتر روبەڕوبونەوەی چەکدارانی گروپەکە لەگەڵ هێزەۆە رویدا بەهۆیەوە کارمەندێک شەهیدبوو، چەکدارێکیش کوژرا.

 

دوای راوەدوونان و بەدواداچون، ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێکی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایش لەپشت شاخەکانی دووکان روبەروی گروپەکە بونەوە کە لە 3 چەکدار پێکهاتبوون و سەرجەمیان کوژران.

 

هەر گروپە بون کە ماوەیەک پێش ئێستا لەناوچەی قەراخ دوو کارمەندی ئاسایشیان شەهیدکرد و دواتر بەرەو کەرکوک هەڵاتبوون.. لەو کاتەوە دەزگای ئاسایش بەدوایانەوەن تاوەکو تەواوی گروپەکە لەناوبران.