كوزرانى داعش
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 هەفتە

محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، کوشتنی جاسم مەزروعی ناسراو بە "ابو عەبدولقادر"ی راگەیاند کە (والی عێراق) بوە لەگەڵ هەشت سەرکردەی باڵای گروپی تیــ..ـرۆرستی د١١عشی لەزنجیرە چیای حەمرین .

 

بەپێی راگەیەندراوێکی شانەی راگەیەندنی ئەمنی، جاسم مەزروعی ( ابو عەبدولقادر ) والی عێراق کوژراوە و هەشت سەرکردەی تری د١١عشی لەگەڵدا بوە و تەرمەکانیام بۆ دادپزیشکی عێراق گواستراوەتەوە بە مەبەستی پشکنینی (دی.ئێن.ئەی) بۆ ناسینەوەیان.

 

ئەمە هاوکاتە لەگەڵ پۆستێکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە نێچیرێکی بەنرخیان راوکردووەو کەمێکیتر رایدەگەیەنن.