plus4
berî 1 salê
فەرمانبەرێكی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لەكەركوك دەستگیركرا
فەرمانبەرێكی بەشی كارو راهێنانی پیشەیی لەكەركوك كە سەر بەوەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتییە لەلایەن دەستەی دەستپاكییەوە بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیركرا.
دەستەی دەستپاكی لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، تیمەكانی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی كەركوك توانیویانە فەرمانبەرێكی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لەكاتی وەرگرتنی بەرتیل لەهاوڵاتییەك دەستگیربكەن گوایە بەرانبەر بەو بڕە پارەیە دایدەمەزرێنێت.





