ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 هەفتە
حەسەن تۆران سەرۆكی جبهەی توركمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا داوای لەسەرۆك وەزیرانی عێراق كرد رێوشوێنی تووند بۆ پاراستنی دۆخی ئەمنی پارێزگای كەركوك بگرێتەبەر و دۆسییەی ئەمنی رادەستی پۆلیسی خۆجێی نەكرێت و پارێزگاری لەپێكهاتەی توركمان لەشارەكە بكرێت.
حەسەن تران، كوشتنی ئەحمەد تاهیر لەمانگی ئاداری ساڵی رابردوو و لەگەڵ سوتاندنی بازاڕو قەیسەری قیرداری لەمانگی ئایاری هەمان ساڵ خستە ئەستۆی چەكدارانی قەندیل و راشیگەیاند: لەلێكۆڵینەوەو دانپێدانانەكاندا، دەركەوتووە قەندیل و چەند لایەنێك هاوكاریان بونە لەهەردوو تاوانەكەدا.
سەرۆكی جبهەی توركمانی بەئامانجكردنی سایغن هاجەر ئۆغڵۆ خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوەكەی موسەڵا بە پێشهاتێكی نوێ و ترسناك وەسفكردو داوایكرد، سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی راستەوخۆی لێكۆڵینەوەكان بكات بۆ ئاشكراكردنی تاوانباران.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە كاتژمێر 6ی ئێوارەی رۆژی 18ی ئەم مانگە، چوار چەكدار هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی برایەكی بەڕێوەبەری گشتی كەناڵی توركمان ئیلی و خێزانەكەیان ترساندووەو هەڕەشەیان لێكردوون.
حەسەن تۆران سەرۆكی جبهەی توركمانی، بۆ رێگری لەدووبارە بونەوەی ئەو روداوانەی ئاماژەی پێیدا وایكرد، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان كۆنتڕۆڵی تەواوی سنوری ئیدارەی پارێزگای كەركوك بكات، هەرچی هێزی دەرەوەی هێزە فیدراڵییەكانە بیانخاتە دەرەوە ( مەبەستی پێشمەرگەیە )، داوش دەكات بەدەستی ئاسنین روبەڕووی ئەو كەس و لایەنانە بێتەوە كە دەیانەوێت كەركوك بۆ پێش پرۆسەی سەپاندنی یاسا بگەڕێننەوە، داواش دەكات پاسەوان بۆ میدیاكارە توركمانییەكان دابنرێت و لەهەڕەشەی كەسانی دەرچوو لەیاسا بپارێزرێن