پلەی گەرما
plus4
پێش 6 مانگ

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆو سبەی ڕاگەیاندو لەهەندێک ناوچە پلەکانی گەرما دادەبەزن.

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەکە، پلەی گەرمیی سەرجەم ناوچەو پارێزگاکانی عێراق لەپلەکانی سی دەبن و پلەی گەرمیی هیچ ناوچەیەک ناگاتە 40 پلە.

دەستەی ناوبراو دەڵێت: ئەمڕۆ لەکەرکوک بەرزترین پلەی گەرما 37 پلە دەبێت، بەڵام سبەی پێنجشەممە پلەیەک دادەبەزێت و بەرزترین پلەی گەرما 36 پلە دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە 9 پارێزگای عێراق 39 پلە دەبن و سلێمانیش نزمترین پلە تۆماردەکات کە 33 پلەیە.