Plus4
berî 1 saet
ئۆلیگ کۆبیاکۆڤ سەرۆکی مەکتەبی رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی
نەتەوە یەکگرتووەکان "فاو" لە روسیا ئاماژەی بەوە کرد کە ژمارەی برسییەکان لەسەر ئاستی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٥ بە ٦٤٥ ملیۆن کەس راگەیاند کە دەکاتە ٧،٨٪ کۆی ژمارەی دانیشتوانی جیهان.
راشیگەیاند ژمارەکە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٤ (١٤) ملیۆن کەس و بە ساڵی ٢٠٢٢ ( ٤٣ ) ملیۆن کەس کەمی کردوە ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ باشتربوونێکی هێواش ، کە ئەمەش جێگیربوونی ئاڕاستەی باشتربوون نیشان دەدات، ئەگەرچی بە شێوەیەکی هێواشیش بێت




