Plus4
berî 41 deqîqe
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک لەبە قاچاخ بردنی نەوت دەکۆڵێتەوە
مەعد بەدای فەرماندەی ئۆپراسیۆنیەکانی کەرکوک سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد بۆ چاودێریکردن و چارەسەرکردنی پرۆسەکانی قاچاخچێتی بەرهەمە نەوتییەکان و مامەڵەکردن پێیانەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر کارکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردەیە و پشتگیریکردنی هەوڵەکانی دابینکردنی سووتەمەنی بە شێوازێک کە خزمەت بە سەرجەم هاووڵاتییانی کەرکووک بكات
هاوکات تەئکید لەسەر خێراکردنی کردنەوەی وێستگەی بابا گورگور کرایەوە لەپێناو مسۆگەرکردنی دابینکردنی بەنزین بە شۆفێران.
هەر لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی خێرا دابەشکردنی کۆبۆنی بەنزین و سنوردارکردنی حاڵەتەکانی فێڵکردن و مامەڵەکردن بە کۆبۆنەکانەوە لە نزیک بەنزینخانەکان کراوە.




