plus4
پێش ٢ مانگ
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک پێشوازیكرد لە ژمارەیەک خاوەن پێداویستی تایبەتی سنوری کەرکوک.
لە دیدارەکەدا پارێزگاری کەرکوک گوێی لەداواکاری و کەموکوڕی و کێشەکانی ئەو چینە گرنگە گرت.
هاوکات ڕێنماییشی دا بە دانانی کارمەندێکی نوسینگەکەی بۆ بەدواداچوون و گەیاندنی داواکاری و کێشەکانی ئەم توێژە گرنگە بەمەبەستی خزمەتکردنیان.