سوداني
plus4
پێش مانگێک

روژنامەی شەرقولئەوسەت ئاشکرایکرد ، سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی ، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانیان راسپاردووە ھەنگاوی پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی عیراق لەهەر ھێرشێکی ئیسرائیل کە رەنگە بیکاتە سەر عێراق.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق ھۆشداری داوە لە تێوەگلانی عیراق لەو جەنگەی لەناوچەکە بەرپابووە، هاوکات دەنگۆی ئەوەش لەئارادایە عەبادی نامەیەکی لایەنەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاڕاستەی ئەلینا رومانوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق کردبێت، کە تێیدا داوایکردووە ئەمریکا فشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ رێگریکردن لە بۆردوومانکردنی چەند ئامانجێک لە عیراق.

ھەروەها سودانی ھانی وڵاتانی ئەوروپای داوە عیراق لە ھەر بۆردوومانێکی ئیسرائیل دوربخرێتەوە بەتایبەتی دوای کوژرانی دوو سەرباز و برینداربوونی دووانی دیکەی لە بۆردوومانێکی درۆنیدا بۆ سەر بەرزاییەکانی جولان کە لەلایەن گروپێکی چەکداری عێراقەوە ئەنجامدرا.