Yalla
plus4
berî 2 saet

نهێنی پاڵپشتییە داراییەکەی پلاتفۆرمی "یەڵلا" ئاشکرا دەبێت

 

رۆژنامەی ( زا کرایدڵ ) چەند بەڵگەنامەیەکی ئاشکراکردووە کە پلاتفۆرمی میدیایی "یەڵلا" (Yalla) بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە پاڵپشتی دارایی وەرگرتووە کە بڕەکەی زیاتر لە ٤ ملیۆن پاوەند (نزیکەی ٤.٣ ملیۆن یۆرۆ) بوە.

بەپێی بەڵگەنامەکان، ئەم پارەیە لە ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠دا وەک بەشێک لە پڕۆژەیەکی حکومەتی بەریتانیا بۆ کاریگەری دروستکردن لەسەر رای گشتی لە عێراق تەرخانکراوە.

ئەم بودجەیە بۆ بەڕێوەبردن و پەرەپێدانی ماڵپەڕی یەڵلا، بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی خەرج کراوە.

پلاتفۆرمەکە پێشتر خۆی وەک میدیایەکی سەربەخۆ و گەنجانە دەناساند، بەڵام ئەم بەڵگەنامانە دەریانخست کە لە پشت پەردەوە لەلایەن دەوڵەتێکی دەرەکییەوە پاڵپشتی دارایی کراوە.

بەپێی راپۆرتەکە، پڕۆگرامەکانی پاڵپشتی بەریتانیا لە روکەشدا بۆ تێکشکاندنی گوتاری پرۆپاگەندەی د١١عش بووە، بەڵام لە ڕاستیدا پلاتفۆرمەکە ئاراستە کراوە بۆ بەدیھێنانی ئامانجی پرۆپاگەندەی فراوانتر کە پەیوەندییان بە بەرژەوەندییەکانی بەریتانیاوە ھەیە لە عێراقدا.

راپۆرتەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە پلاتفۆرمەکە ( لە ساڵی 2015 دامەزراوە) و لە ئێستادا خاوەنی زیاتر لە ٥ ملیۆن فۆڵۆوەرە، ئەو کات نزیکەی ١٠٠ رۆژنامەنوس، کۆمیدیان تێیدا کاریان دەکرد.