plus4
berî 1 saet
بەهۆکارێکی نادیار .. ئاسمانی عێراق بەڕووی فڕۆکەی مەدەنیدا داخرا
ئاسەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ رێنمایی دراوە بە چۆڵکردنی ئاسمانی عێراق لە فڕۆکەی مەدەنی، بەڵام لەهەمان کاتدا هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ داخستنی تەواوەتی ئاسمانی عێراق.
دەشڵێت رێنماییەکە تەنها بۆ داخستنی ئاسمانی عێراق بەڕووی فڕۆکەی مەدەنیدا بووە و بەشێوەیە کاتی و تائێستاش هۆکارەکەی نەزانراوە.
ئەوەشی خستەڕوو ، کەمێک لەمەوبەر دوو فڕۆکەی عێراق دوای ئەوەی ڕێگریان لێکرا بچنە ئاسمانیی ئێران، گەڕانەوە فڕۆکەخانەی نەجەف .




