رابر
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش مانگێک

کاتژمێر 12 ی شەوی رابردوو، لەگوندی (رۆژبەیانی)ی سنوری ناحیەی پردێ "رابەر حسێن" جوتیارە رفێندراوەکەی لای د١١عش رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە.

 

عەبدولموتەڵیب نەجمەدین بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ بە plus4ی راگەیاند: مانگێک پێش ئێستا "رابەر حسێن" لەکاتی کاری کشتووکاڵیدا لەگوندی کتکەی ناحیەی پردێ، بێ سەروشوێن بوو، دواتر زانرا لەلایەن چەکدارانی د١١عشەوە رفێـندراوە.

 

وتیشی، (رابەر) بە پیادە بۆ شوێنێکی دوور براوەو دواتر لەژێر زەمیندا حەشاردراوە و رۆژانە تەنها لەفەیەکی پەتاتەو دەبەیەک ئاوی پێدراوە.

 

بەڕێوەبەری ناحیەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە چەکدارەکان پێیان وتووە دڵنیابوینەتەوە کە جوتیارێکی سادەی ئەگینا ئەگەر چەکداری هێزی ئەمنی بوایەی دەتـمانکوشت.