ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش مانگێک
دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرایکرد لەجێبەجێکردنی پروژەی تونێڵ و بەرزەپردو یەکتربڕی شوهەدا لەنزیک گۆڕەپانی ئاهەنگەکانی کەرکوک کە بە (تونێل و بەرزە پردی پێشانگاکان) ناسراوە سەرپێچی و گەندەڵی ئەنجامدراوە و بڕی نزیکەی 16 ملیاری تێچووە.
دەشڵێت پرۆژەکه بە سێ قۆناغ ئەنجامدراوە و قۆناغی یەکەم و سێیەم کە زیاتر لە 11 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە بەشێوەیەکی راستەوخو ئیحالە (رەوانە)ی کۆمپانیای جێبەجێکار کراوە، ئەمەش پێچەوانەی رێنمایی گرێبەستە حکومییەکانە.
باسی لەوەشکردووە قۆناغی دووەمیش کەبۆ تەواوکاری پرۆژەکە بووەو زیاتر لە 4 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە جێبەجێکردنی پرۆژەکە بەسێ قۆناغ کێشەو تێکەڵکردنی قۆناغەکان و پەککەوتنی پرۆژەکەی بۆ ماوەی 168 رۆژ لێکەوتوەتەوە کە ئەمەش زیانگەیاندە بە بەرژەوەندی گشتی.
رونشیکردوەتەوە لیژنەی هونەری تایبەت بە بەرێوەبەرایەتی پردو رێگاوبانی کەرکوک دوای بەدواداچوون بۆ کوالێتی پرۆژەکە دەرکەوتووە پرۆژەکە پێویستی بە چارەسەرکردنی چەند ویستگەیەکی کۆنکرێتکردن و هەروەها دروستبوونی بەربەست لەکۆتایی بەرزەپردەکەو سەرەتای ئەو سایدەی بۆ بەرزە پردەکە دەڕوات کە ئەمەش پێویستی بە رێکخستەوەو دووبارە قیرتاوکردنەوە هەبووە.