ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش مانگێک
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی ، سەرپەرشتی کۆبونەوەی لیژنەی ئەمنی کرد لەپارێزگاکە.
لەو کۆبونەوەیەدا کە هەڕیەک لە ئیبراهیم تەمیم جێگری هونەری پرێزگارو ، لیوا ڕوکن ئوسامە عەبد تارش سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان و عەمید فەتاح مەحمود یاسین فەماندەی پۆلیسی کەرکوک و یاریدەدەرانی هونەری و ئەمنی و ڕاوێژکاری پارێزگار و بەڕێوەبەرانی دەزگا ئەمنی و هەواڵگریەکان ئامادەیبون تەئکید لەسەر گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی لە ئەنجامدانی کاری ئەمنی و خزمەتکردن و پاراستنی هاوڵاتیان کرایەوە.
پارێزگاری کەرکوک سوپاسی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان و فەرماندەیی پۆلیس و دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی کرد لەپای ڕۆڵ و هەوڵەکانیان لە بەدیهێنانی ئاسایش و پاراستنی هاووڵاتیان و لەناوبردنی پاشماوەی تـ.ــیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی باندە تاوانکارییەکان و قەڵاچۆکردنی بازرگانان و بەکارهێنەرانی ماددە هــ.ــۆشبەرەکان.