
plus4
پێش 6 مانگ
بڕیارە عەبدولەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە رێورەسمی حەوتەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال کە لەسەنتەری رۆشنبیری رێکدەخرێت سەردانی کەرکوک بکات.
بەپێی زانیارییەکانیش سەرەتا سەردانی باڵەخانەی پارێزگای کەرکوک دەکات و لەلایەن رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوکەوە پێشوازی لێدەکرێت و پاشان پێکەوە بەشداری رێورەسمەکه دەکەن.