شيرزاد صمد
plus4
پێش هەفتەیەک

بافل تاڵەبانی بۆ توڕەیە؟

 

شێرزاد سەمەد
توڕەیی کاک بافل توڕەیی یەکێتی یە لە:-
 
خراپ بەرێوەبردنی دەسەڵات جەنابی سەرۆک لەجیاتی هەمووان پەیامی یەکێتیەکانی گەیاندە یارو نەیار…

 

ساڵانێکە ڕوونە یەکێتی چی دەوێ 
راستە یەکێتی بەشدارە لەحکومەت …
بەڵام 

ئەوەش ڕوونە چەند وەزارەتی لەدەستەو سەرۆک وەزیران چۆن هەموو وەزیرەکان وپارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی سفر کردووە لەدەسەڵات !

بۆناپرسن چەندساڵە سلێمانی وگەرمیان وڕاپەڕین ناڕازین!  

 

چەندساڵە تەنها یەکێتی وبەس..
 
بۆراستکردنەوەی دەسەڵات
بۆگۆڕینی یاسای هەڵبژاردن
بۆ تەوتینی مووچە
بۆئازادی رادەربڕین
بۆ سەربەخۆی دادگا
بۆگۆڕینی کۆمسیۆن
 بۆ سەربەخۆی وەزارەتی پێشمەرگە وەزیرە یەکێتیەکەی چەندجار استقالەی کرد!؟
بۆماف و نوێنەرایەتی راستە قینەی پێکهاتەکان بۆسرینەوەی ناوی هاوردەکان و مردووەکان بۆ بۆهەموو نادادیەکان
بۆلەشکرهێنانی تورک
بۆ ڕیزکەین تەواو نابێ،،

 

 پ/ئەی بۆ نەکشایەوە لەحکومەت ؟
و/کشایەوە و باکیان نەبوو خراپتر بوو بگرە پێیان خۆش بوو  

 

سەیر لەوەیە ئەوان نایشارنەوە چیان دەوێ وچۆنیان دەوێ 
هەرخۆیان وکەسیان ناوێ

 

سەیرتر ئەوەیە هەندێک حیزب بەناوی ئۆپۆزسیۆن تەنها بەقسەکردن لەسەرشاشەو سوسیال میدیا  لەزۆنی ئازاد 
رەخنە گرن لەدەسەڵات 
وباش وخراپ جیاناکەنەوە 
لە م دیو دێگەڵە شێرن ..

بەحیسابی خۆیان ئاوا ئەبن بە جێگرەوەی یەکێتی لەوحکومەتە.

 

ئەم ڕێگایە پێشتر تاقی کرایەوە  نەئەوان بوون بەجێگرەوی یەکێتی ونەپارتیش شەریکایەتی قبوڵ ئەکات 
بەڵێ پاشکۆیەتی قبووڵە

 

هەموومان یەک ڕیزی کوردمان ئەوێ  ،
بەڵام 
پارتی بەمەرجی ئەوەی
خۆی لەپێشەوە بێت  وهەموومان لەپشتەوە بەڕیز بوەستین 
جامی پێشەوەمان لێ دیارنەبێ نەزانین بەرەو کوێمان دەبات ..

 

توڕەیی یەکێتی و سەرۆکەکەی لەهەمووئەوشێوازانەیە کەپێشتر یەکێتی تاقیکردەوە لەگەڵ یارو نەیاروسوودی نەبوو یان ڕێزی لێ نەگیرا!
بیرتان چووو کێ بەقەد 
رەحمەتی مام جلال ڕێزی لێگرتن ونەرم ونیان بوو لەگەڵ پارتی و ئەوانی تر ؟

هەقمانە ئێمەش بپرسین ئەرێ گەلۆ سوودی چی بوو

پیرەمێرد جوانی فەرمووە:-

 

رەسەن رێزت گرت شەرمەزار ئەبێ
بـەڵام نــارەســەن زیاتـر هارئـەبێ

 

عاجز مەبن توڕەیییییین 
لەخۆمان و لەئێوەو ئەوانەی هحکارن بۆئەم هەموو نەهامەتی یەی بەسەرئەم میللەتەدا هاتووە 
 
یەک ڕێگالەپێشی  هەمووانە بۆئێستاو دوای هەڵبژاردن لەیەک بەرەی ئازادیخواز وگۆڕانخوازی راستەقینە
یەک دەنگ ویەک ڕەنگ بن بۆ کۆتایی هێنان بەم جۆرە دەسەڵاتە
١/١٠/٢٠٢٤