فەرهاد حەمزە
berî 7 saet
هاتنه‌كایه‌وه‌ی كێشه‌ی ته‌نگه‌ی هورمز زۆربه‌ی كاره‌كانی هه‌نارده كردنی نه‌وتی له عێراق هه‌ڵوه‌شانده‌وه . پێش به‌رپابوونی شه‌ڕی ئهمریكاو ئێران كۆمپانیای سۆمۆ خۆی راسته‌وخۆ نه‌وتی خاوی به نرخی ڕۆژ به وڵاتان ده‌فرۆشت به‌ڵام درێژه كێشانی كێشه‌كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی ناچار كرد :-
یه‌كه‌م :- له‌گه‌ڵ وڵاتی توركیا رێك بكه‌ون بۆ هه‌نارده‌كردنی 750 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جیهانی توركیه‌وه له‌گه‌ڵ به‌خشینی باجی 1,62 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌گه‌ر یه‌ك به‌رمیلیش هه‌نارده نه‌كرێ پێویسته باجی ئه‌و 750 هه‌زار به‌رمیله بدرێت .
دووه‌م :- په‌نا بردن بۆ كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان ( كار‌و قه‌یوان) بۆ پێفرۆشتنی نه‌وتی به‌سره به نرخێكی داشكاو پاشان گواستنه‌وه‌یان بۆ تانكیه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور‌و تانكیه‌كانی خورماڵه تا له‌وێوه هه‌نارده‌ی توركیا بكرێن , له‌م كاته‌دا وه‌زاره‌تی نه‌وت هیچ مافێكی به‌سه‌ر ئهوكۆمپانیایانه نامێنێت چۆنی ده‌فرۆشن و به كێی ده‌فرۆشن و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی نه‌وته ته‌نها یارمه‌تی لۆجستیه .
هه‌مان پرۆسه له باشووری عێراق به‌رێوه ده‌چێت . له‌به‌ر مه‌ترسی ناوچه‌كه كرێی (تأمین)ی كه‌شتیه‌كان زۆر گرانه بۆیه عێراق وه‌ك پێشوو خۆی نه‌وته‌كه‌ی راسته‌وخۆ به كریاری سه‌ره‌كی نافرۆشێت به‌ڵكو به كۆمپانیای تری ئه‌فرۆشێت به نرخیكی داشكاو كه نزیكه‌ی 37 دۆلار له‌خوار نرخی نه‌وتی برنتهوهیه .بێدهچیت وه‌زاره‌تی نه‌وت ڕێگه‌ی توركیاكهی قازانج تر بێت بۆیه قورسایی زیاتری خستوه‌ته سه‌ر .
وه‌زاره‌تی نه‌وت دوای كارپێكردنی هێڵی عێراق توركیا له 16 ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌نیازه جگه له ڕێگه‌ی خورماڵه‌و كه‌ركوك به‌تانكه‌ر نه‌وت له به‌سره‌وه بۆ ویستگه‌ی IT1A یش بنێرێت تا هه‌ر چۆنێك بێت له 750 هه‌زار به‌رمیل نزیك ببێته‌وه.
به‌ڵام گرفتی پرۆسه‌كه له‌وه‌دایه ماوه‌ی نێوان ویستگه‌ی IT1A كه له نزیك قه‌زای شه‌رگاته كهنهوته خاوه‌كه‌ی لێوه پاڵ ده‌نرێت تا ویستگه‌ی PS3 له ناو خاكی توركیا 235 كیلۆمه‌تره كه ئه‌مه‌ش پێویستی به په‌ستانێكی (PRESSURE ) زۆر هه‌یه كه كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی له سه‌ر بۆرییه 46 ئنجیهكه ده‌بێت چونكه كۆنه‌و به‌رگه‌ی په‌ستانی زۆر ناگرێت بۆیه به‌ڕای من تا ویستگه‌یه‌كی تری پاڵنان له نێوان IT1A و ویستگه‌ی PS3 نه‌كرێته‌وه ئه‌سته‌مه بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو بگاته نزیك 750 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا .




