plus4
پێش هەفتەیەک
چالاکوانێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەکەرکوک، تکا لەو کەسانە دەکات کە بەشێوەیەکی بەردەوام سەردانی (مەنسور مذری سەلوم) بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک دەکەن و دەڵێت: تکایە هێندە سەردانی مەکەن.
لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا داوا دەکات: کاتێک دەتەوێت سەردانی بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک بکەیت، تکایە کاتێکی زۆرو چەند کاتژمێرێک مەمێنەرەوە ڕێگەی کاری پەروەردەو ڕاییکردنی کاری فەرمانبەرو هاووڵاتیانی لێ مەگرە.
ئەو چالاکوانە دەڵێت: کەسانێک سەردانی ناوبراو دەکەن، کاتژمێرێک و دوو کاتژمێر دەمێننەوەو خەریکی چا و قاوە خواردنەوەن و سەرقاڵییەکی زۆری بۆ دروستدەکەن.
پەیامێکیش ئاراستەی هاوڕێ و دۆست و خزمەکانی بەڕێوەبەری پەروەردە دەکات و دەڵێت: ناوبراو کاتێک دێتە نێو بینای پەروەردە، بۆ ڕاییکردنی کاری فەرمانبەرو هاووڵاتیان دێت نەک سەرقاڵی بەڕێکردنی میوان بێت، بۆیە هەوڵبدەن لەشوێنی دەوام سەردانی مەکەن، هەرکاتێکیش سەردانتان کرد، لەخولەکێک تا 5 خولەک زیاتر کاتی مەگرن.
هەر لەو گرتە ڤیدیۆییدا بەڕێوەبەری پەروەردە نیگەرانیی خۆی لەو دۆخە ناشارێتەوەو دەڵێت: نەخۆشیی جگەرم هەیەو بەم حاڵەوە هاتوومە تا کاری هاووڵاتیان ڕایی بکەم، کەچی کەسانێک هەن وەک میوان دێن و کاتێکی زۆر لێرە دەمێننەوەو کاتی کارکردنمان لێدەگرن و سەرقاڵمان دەکەن.