plus4
پێش مانگێک
لەكاتژمێر 5ی بەرەبەیانییەوە تا 5ی ئێوارەی هەموو ڕۆژێك، هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەچوار تۆن بەسەرەوە لەكەركوكەوە بۆ تكریت و بەپێچەوانەشەوە قەدەغەیە.
سبەی سێشەممە بڕیارەكە دەچێتە بوواری جێبەجێكردنەوە، هەوڵێكە بۆ كەمكردنەوەی ڕووداوی هاتووچۆو ڕوودانی كارەساتی دڵتەزێن.
ئەم خاڵەش لەیاداشتێكی هاوبەشی نێوان ئیدارەی كەركوك و سەڵاحەدین ڕێككەوتنی لەسەر كرا.
بەپێی یاداشتەكە كە لەنێوان هاتووچۆی كەركوك و سەڵاحەدین واژۆی لەسەر كراوە، بڕیار لەم خاڵانەی خوارەوە دراوە:
- ڕێگریكردن لەجوڵەی ئۆتۆمبێلی گەورە (چوار تۆن یا زیاتر) لە كاتژمێر پێنجی بەیانییەوە تا كاتژمێر پێنجی ئێوارە لەسەر ڕێگەی كەركوك - تكریت بەهەردوو ئاراستە.
- پابەندكردنی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگەوبان و پردەكان لەهەردوو پارێزگاكە بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە لەسنووری هەردوو پارێزگاكەدا.
- دانانی كامێراو ڕادار بۆ پابەندبوون بەخێرایی سنووردار.
جێگیركردنی مەفرەزەكانی هاتووچۆو دابینكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێرن بۆیان.
- جێگیركردنی تیمێکی پزیشكی و تیمێکی بەرگریی شارستانی لەسەر ڕێگەكە.
- دانانی هێماكانی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەكە بۆ هۆشیاریی سەلامەتی.