Plus4
berî 43 deqîqe
فەرماندەی فەوجی دژەتیرۆری عێراق لەكەركوك لەپۆستەكەی بەخشرا
لەچوارچێوەی رێوشوێنەكانی دەزگای دژەتیرۆر لەدوای روداوەكەی ناحیەی پردێ كە بەهۆی ئۆپراسیۆنێكەوە دوو هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون، فەرماندەی فەوجی دژەتیرۆری كەركوك لەپۆستەكەی بەخشرا و ئەفسەرێكی دیكە لەپۆستەكە دانرا.
ئەم زانیارییە بۆ یەكەم جار ئاژانسی هەواڵی پڵەس فۆر بڵاویدەكاتەوە، دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئاڵوگۆڕی لەپۆستی فەرماندەی فەرماندەی فەوجی كەركوك كردووە.
موقەدەم روكن (ع) لەپۆستەكە دوورخراوەتەوە كە هەفتەیەك بوە وەك فەرماندەی فەوج دیاریكراوە، عەقید ( ئـ.س ) فەرماندەی پێشوی فەوجەكە گەڕێندراوەتەوە پۆستەكەی.
بەپێی زانیارییەكان، لەلێكۆڵینەوەكانی لیژنە راسپێردراوەكەی سەرۆك وەزیرانیش، ئەفسەرێك و پێنج كارمەندی هێزەكە بەكەمتەرخەم لەقەڵەم دراون بەڵام ئەمە هێشتا بەفەرمی رانەگەیەندراوە.




