Plus4
berî 1 meh
لەئەمڕۆوە گەشتی فڕۆکە لەکەرکوکەوە بۆ قاهیرەی پایتەختی میسڕ دەستیپێکرد
ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکەخانەی کەرکوک یەکەم گەشتی خۆی راگەیاند لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوکەوە بۆ فرۆکەخانەی نێەدەوڵتی قاهیرە لە وڵاتی میسر.
راشیاندگەیاند ئەمە هەنگاوێکی نوێیە لە هەوڵکانی ئیدارەی فڕۆکەخانە بۆ بەرفراوانکردنی تۆڕی گەشتە نێودەوڵەتیەکان و باشترکردنی گواستنەوەی ئاسمانی لە هاتن و چونی فڕۆکە بۆ پارێزگای کەرکوک .





