پەرلەمانی عێڕاق
plus4
پێش مانگێک

بڕیاره سبەی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و زەوی و زار بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی مەجلیسی قیادەی بــ.ــەعس بدرێت

ئەم پرۆژە یاسایە چەندین جار لەپەرلەمان بەهۆی ناکۆکی و دژایەتیکردنی چەند لایەنکی عەرەبی دوادەکەوێت و بەپێی ئەو خشتەیەی کە بڵاوکراوەتەوە، سبەی لەئەنجومەن نوێنەران دەنگی لەسەر دەدرێت.

لەسەردمی بــ.ــەعسی لەناوچودا چەندین مۆڵک و زەوی و زاری کورد داگیرکران و پاشان دران بە عەرەبی هاوردەو تائێستاش عەرەبی هاوردە بەبیانوی ئەوەی لەسەردەمی بـ.ــەعسدا ئەو موڵکانەیان پێدراوە بەشێکیان داگیرکردوەو بەردەوامیش کێشە بۆ بەشێکی دیکەی جوتیاران کورد دروستدەکەن و هەڵدەکوتنە سەریان.