
plus4
پێش ٢ ساڵ
ئومێد محەمەد پەرلەمانتاری كەركوكی نەوەی نوێ لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: چەند دۆسێیەكی گەندەڵیمان داوەتە دەستەی دەستپاكی تاوەكو لێكۆڵینەوەی لێبكرێت.
بەوتەی پەرلەمانتارەكەی نەوەی نوێ، رۆژانە بڕی دوو هەزار دینار لەكرێكارەكانی شارەوانی دەبڕدرێت وكۆی گشتی دوو ملیۆن دینار دەچێتە گیرفانی بەڕێوەبەری شارەوانی كەركوكەوە.
ئومێد محەمەد، بەڕێوەبەری شارەوانی و پارێزگاری كەركوكی تۆمەتباركرد بە رێگا خۆشكەر لەبەردەم نیشتەجێبونی خەڵكی شارەكانی تر، دەشڵێت : تەنها لە نزیك پردی لەیلان شارەوانی و پارێزگار بەهاوبەشی زیاتر لە هەزار و 500 زەویان بە خەڵكی دەرەوەی كەركوك فرۆشتووه.
ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ، ئماژه بۆ ئهوهشدهكات، نزیكەی شەش هەزار زیادەڕۆیی كراوەتە سەر زەویەكانی دەوڵەت و پارێزگاری كەركوك و بەڕێوەبەری شارەوانی ئاگادارن و هیچ رێوشوێنێكیان نەگرتووەتەبەڕ.