ئۆتۆمبیل
plus4
پێش ٢ مانگ

بە گوێرەی ئامارەکان لە ئیستادا (١,٥) یەک ملیارو نیو ئۆتۆمبیل هەیە لەسەر شەقامەکان لە هەموو جیهان ، بە ئەندازەی هەر یەک ئۆتۆمبیل بۆ شەش کەس دێت بە شێوەیەکی گشتی .

زۆرترین ژمارەی ئۆتۆمبیل دەکەوێتە کیشوەری ئاسیاو ئۆقیانوسی ئارامەوە کە زیتر لە ٥٠٠ ملیۆن ئۆتۆمبیلە ،پاشان کیشوەری ئەوروپا دێت بە زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن ئۆتۆمبیل ، رۆژهەڵاتی ناوڕاست خاوەنی ٥٠ ملیۆن ئۆتۆمبیلە کە بە ئەندازەی هەر ئۆتۆبیلێک بۆ ٨ کەس . کیشوەری ئەفریقا کە ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە ملیارو نیوە تەنها خاوەنی ٢٦ ملیۆن ئۆتۆمبیلن ، بە پێچەوانەی هەموو ئەم ناوچانەی سەر روی زەمین لە ناوچەی جەبەل تاریق ژمارەی ئۆتۆمبیل زیاترە لە ژمارەی دانیشتوان بە جۆرێک هەر ١٠٠٠ کەس ١٤٥٠ ئۆتۆمبیلی بەردەکەوێت .