هەردی محەمەد
plus4
پێش مانگێک

رۆژی سێشەممە 24ی ئەیلولی 2024، بڕیارە هەردی محەمەد رۆژنامەنوس و پەیامنێری کەناڵی روداو لەسەر سکاڵای دەزگایەکی ئەمنی لەدادگای کەتنی کەرکوک دادگایی بکرێت.

هەردی محەمەدی رۆژنامەنوس لەواڵەکەی خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیوێتی: بەهۆی راپۆرتێکی رۆژنامەوانیمان لەساڵی2021 لەگەڕەکی کوردستان و دواتر راپۆرتێکی دیکەمان لەسەر گیان لەدەستدانی پیاوێک لەکاتی دەستگیرکردنی ساڵێک دواتر، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی سکاڵایان لەدادگا لەسەر تۆمار کردم

دووجار لەدادگا ئامادەبووم، بەڵام ئێستا سکاڵاکە بەرزەوەبوەتەوە بۆ دادگای کەتن و ئاگادارکردنەوەم بۆ هاتووە کە پێویستە رۆژی سێشەممە 24/9/2024 ئامادەبم بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵاکە لەلایەن دادوەری دادگا و دادگایی کردنمان بەپێی ماددەی433ی یاسای سزادانی عێراقی.

دەشڵێت: ئەوەی بۆ ئێمە جێگای سەربەرزیە بڕیاری دادگا لەسەر سکاڵاکە هەرچییەک بێت ،ئێمە بە پیشەییەوە کاری خۆمان کردووەو دەنگ و رەنگی ئەو خەڵکەمان گەیاندووە کە گرفت و کێشەیان هەبووە.

ماددەی 433 لەیاسای سزادانی عێراق تایبەتە بە جوێندان و قسەی نەشیاو، سزاکەشی زیندانیکردنە کە لەساڵێک زیاتر نییە لەگەڵ پێ بژاردن یاخود بەیەکێک لەو سزایانە.