Plus4
berî 45 deqîqe
لەبەغدا سەبارەت بەدۆخی ئەمنی کەرکوک کۆبونەوەیە
بەسەرپەرشتی فەریق روکن عەبدولئەمیر شمەری بەڕێوەبەری نوسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، کۆبونەوەیەکی فراوان بەئامادەبونی بەرپرسانی هەواڵگری و ناوخۆ و فەرماندە سەربازییەکان سەبارەت بەدۆخی ئەمنی کەرکوک ئەنجامدرا.
بڕیاردرا رێکاری ئەمنی لەدەوروبەری کەرکوک بگیرێتەبەرو رۆڵی هەواڵگری چڕبکرێتەوەو هەماهەنگیش لەنێوان هێزەکاندا هەبێت بۆ روبەروبونەوەی مەترسییەکان و پوچەڵکردنەوەی پیلانەکان.




