بەسرە
plus4
پێش 7 مانگ

دوای ئەوەی مێرمنداڵێکی تەمەن 12 ساڵان، بەهۆی ئالوودەبوونی بە خواردنەوە کهولییەکانەوە بەتەواوی مەست دەبێت، سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی دەکوژێت.

ڕووداوەکە لەناوچەیەکی پارێزگای بەسرە ڕوویداوە، لەوبارەیەوە لێپرسراوانی ئەمنیی پارێزگای بەسرە ڕایانگەیاند: ئەو مێرمنداڵە دوای بەکارهێنانی بڕێکی زۆری خواردنەوه کهولییەکان مەستبوونی، تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی کوشتووە کە پێکهاتوون لە 4 کەس، لەنێو کوژراوەکاندا دایک و باوکی مێرمنداڵەکە هەن.