ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 هەفتە
حکومەتی عێراق سوورە لەسەر ئەو چوار بازگەی کە دایناوە لەنێوان هەرێم و پارێزگاکانی خوارووی عێراق، پێویستە کارگەو کێڵگە پەلەوەرییەکان لەبەغدا تۆماربکرێت.
پەرلەمانتار سۆران عومەر ئاشکرایکرد: دوو بازگە بۆ بەرهەمی ناوخۆی کارگەو کێڵگە پەلەوەرییەکان و دوو بازگەکەی تریش بۆ بەرهەمی هاوردەی دەروازە سنورییەکان.
دەشڵێت: لەوبارەیەوە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەوەڵامی بەدواداچوون و داواکاریمان بۆ چارەسەری ئەو بابەتە ئاماژە بەڕێکارەکانی چارەسەری کێشەکە دەکات.
وتیشی: تایبەت بە کارگە ناوخۆییەکانی هەرێم کە لەپەرەپێدانی پیشەسازی لەوەزارەتی پیشەسازی تۆمار کراوە، پێویستە وردبینی لەو سەکۆ ئەلیکترۆنییەی دەروازەکان بکرێت و توانای بەرهەمی کارگەکە بزانرێت.