plus4
پێش ٢ مانگ
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی دوو شەممە، هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی هەشت بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە لەڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد: دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بوودجەو بەرنامەکان، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجامدا.
جەختیشیکردەوە کە سبەی دووشەممە هاوکارییەکانی مانگی هەشتی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت.