تةندروستي كركوك
plus4
پێش ٢ ساڵ

 

تەندروستی كەركوك لەراگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی عێراقی گرتووەتەوە، هەڵگری ماددەی (pm2.5) كە دەبێتە هۆكاری توشبوون بە جەڵتە، كاریگەریەكەشی هاوشێوەی چەوری خراپە و زیان بە خوێنبەرەكان دەگەیەنێت.

 

تەندروستی داوا لەهاوڵاتیان دەكات تەنها لەكاتی پێویستە لەماڵەكانیان بچنە دەرەوە، رەچاوی پۆشینی كەمامە بكەن، هەروەك ئەوانەی نەخۆشی رەبویان هەی پێویستە بەخاخی تایبەت لەگەڵ خۆیان هەڵگرن و بەردەوام ئاویان پێبێت بۆ رێگری لەوشكبونی قورگیان.

 

تەندروستی داواش دەكات لەكاتی بەپەلەدا پەیوەندی بكەن بە ژمارە 122 تاوەكو  بەهانایانەوەبچن.