بةنزينخانة
plus4
پێش ٢ ساڵ

ماوەی هەفتەیەكدا وێستگەی دابەشكردنی بەنزین ( بەنزینخانەی ) قەرەهەنجیر داخراوە، plus4 لەدواداچونێكدا هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.

 

سەرچاوەیەك لەكۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكانی كەركوك تایبەت بە plus4ی راگەیاند: داخستنی وێستگەكە بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكیەوە، چاوەڕێی چارەسەركردنی كێشەكەن تاوەكو جارێكیتر بخرێتەوەكار.

 

وتیشی، ناردنی بەشە بەنزینی قەرەهەنجیر بەردەوامە بەڵام بەهۆی ئەو كێشەیەوە بەشیوەیەكی كاتی دەدرێتە بەنزینخانەی نەورۆز كە دەكەوێتە ناوچەی چیمەنەوە، بۆیە خەڵكی قەرەهەنجیر دەتوانن لەوێ بەنزین وەربگرن.