وشكةسالى
plus4
پێش ٢ ساڵ

 

لەگرتەیەكی ڤیدیۆیی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم، كاروان سەباح بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوە ئاویەكانی هەرێمی كوردستان داوا لەهاوڵاتیان دەكەن دەست بەئاوەوە بگرن و خۆیان بۆ وشكەساڵیی سەخت ئامادەبكەن.

 

دەشڵێت، گۆڕانكاری به‌سه‌ر ریتمی باراندا هاتووە، ئەو بارانەی ئێستا لەدوو رۆژدا دەبارێت و لافاو دروست دەكات، لەرابردوودا لەماوەی مانگێكدا دەباری، ئەوەش وایكردووە ئاوی سەرزەوی و ژێر زەوی كەم بكات.