plus4
پێش ٢ ساڵ
دووەم حاڵەتی تای خوێنبەربون تۆمارکراو؛ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئایار، ئەنجامی پشکنینەکانی نەخۆشیەکی دیکە لەکەرکوک هاتەوە و توشبونی بە تای خوێنبەربون ساغ بوەوە.
توشبوەکە تەمەنی 36 ساڵە و پیشەی مامۆستا بوە.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا بۆ رێگری لەبڵاوبونەوەی زیاتری نەخۆشیەکەو جێبەجێگردنی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی، بەفەرمانی عەلی فرێجی فەرماندەی بارەگای پێشکەوتووی هێزەکانی عێراق لەکەرکوک و راسپاردەی بەڕێوەبەری تەندروستی، هێزێکی گەورە لە فەوجی مغاویرو لیوای 61ی تایبەت و فەوجی تەکتیکی پێکهێنرا بۆ رێگریکردن لەسەربڕینی ئاژەڵ و فرۆشتنی گۆشت لەدەرەوەی ئەو شوێنانەی مۆڵەت پێدراون.