xormatoo
plus4
پێش ٢ ساڵ

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکەی پێشمەرگەو سوپای عێراق کۆتایی هات، کە بەیانی ئەمڕۆ بۆ کێوماڵکردنی ناوچەی داودەی قەزای خورماتوو دەستیپێکرد.

 

سەرچاوەیەک لەهێزەکانی پێشمەرگە بە plus4ی راگەیاند: بڕیاربوو لەدوو قۆڶەوە ئۆپراسیۆنەکە ئەنجام بدرێت بەڵام هێزە عێراقیەکان بە هێزێکی بچوک و چەند ئۆتۆمبێلێکی سەربازی بەشداربون و پلانەکەیان وەک خۆی جێبەجێ نەکرد.

 

وتیشی، لەئۆپراسیۆنەکەدا پێشمەرگەیەک برینداربوو، جێگری فەرماندەی لیوای 144یش لەهەوڵێکی تیرۆریستی رزگاری بوو، هەروەک دەستگیرا بەسەر تونێلێکدا تێیدا کەرەستەی زۆر حەشاردرابوو.